- فەرموودەکە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە نووسینی خێر وچاکە تەنها تایبەت نییە بە خێرکردن لە ڕێگای بەخشینی پارە وماڵەوە، بەڵکو هەموو کردەوەیەکی خێر یان وتەیەکی خێر بەرامبەر خەڵکی بە چاکە بۆ مرۆڤ دەنووسرێت.
- هاندان بۆ ئەنجامدانی هەموو چاکەیەک وهەموو شتێک کە سوود بە خەڵکی بگەیەنێت.
- بەکەم دانەنانى هیچ چاکەیەک، ئەگەرچیش شتێکی زۆر کەم بێت.