- فەزڵ وپلە وپایەى خۆشویستن بەدڵسۆزی لەپێناو خواى گەورە، نەک بەهۆی بەرژەوەندیەکی دونیایی.
- سونەتە (موستەحەبە) کە کەسێکت خۆشویست لە پێناو خوای گەورە ئەو خۆشەویستیەی بۆ دەرببڕیت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوونی خۆشەویستی وهۆگری ویەکگرتن.
- بڵاوکردنەوەى خۆشەویستنی لەنێوان ئیمانداران دەبێتە هۆی بەهێزبوونی برایەتی ئیمانى وکۆمەڵگا دەپارێزێت لە پەرتەوازەبوون وناکۆکی.