/ ئیماندار تانەدەر ونەفرەتكار وجوێندەر ودەمشڕ نییە

ئیماندار تانەدەر ونەفرەتكار وجوێندەر ودەمشڕ نییە

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیماندار تانەدەر ونەفرەتكار وجوێندەر ودەمشڕ نییە».
تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە تانەدان لە خەڵكی وباسكردنی عەیب وكەموكورتیەكانیان وجوێندان ونەفرەت كردن وبەد گۆیی وبەد كاری وبێ شەرمی لە قسە وكردەوەدا ؛ هەموو ئەمانە لە سیفەت وڕەوشتی ئیماندار نییە.

Hadeeth benefits

  1. نەبوونی -نەفی كردنی- ئیمانی كەسێك لە دەقە شەرعییەكاندا بەهۆی كردنی كردەوەیەكی حەرامە یان وازهێنانە لە واجبێك.
  2. هاندان وئامۆژگاری بە پاراستنی ئەندامەكان لە وتە وكردەوە خراپەكان، بەتایبەتی زمان.
  3. سیندی دەڵێت: بەكارهێنانی پلەی بەراوردی باڵا (الطعّان:تانەدەر، اللعّان:نەفرەتكار) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تانەدان ونەفرەت كردن بە كەمی لەسەر ئەو كەسەی شایستەیە ؛ ئەمە زیانی نابێت بۆ سیفەتەكانی كەسی ئیماندار.