- ڕوونكردنەوەی هەندێك لە نیشانەی مونافیق -دووڕوو- بۆ ترساندن وهۆشداریدان سەبارەت بە تووشبوون پێیان.
- مەبەست لە فەرموودەكە ئەوەیە: ئەمە سیفەتەكانی مونافیقە، وئەوەی ئەم سیفەتانەی تێدا بێت وەكو مونافیقەكانە لەم سیفەتانەدا، وڕەوشتی وەكو ڕەوشتی ئەوانە، نەك مەبەست ئەوە بێت ئەو كەسە مونافیقە ؛ بەشێوەیەك ئیسلام دەردەخات وكوفری شاردووەتەوە، ووتراوە: ئەمە سەبارەت بە كەسێكە زۆربەی ڕەوشتەكانی ئەم سیفەتانەی تێدایە وگوێی پێنادات وكەمتەرخەمە سەبارەتیان؛ ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا زۆرجار بیروباوەڕیشی بەرەو خراپێتی دەچێت.
- غەزالی دەڵێت: بنچینەی ئاین سنوورداركراوە لە سێ شتدا: قسە، وكردەوە، ونیەت، هۆشداریدا: سەبارەت بە خراپبوونی قسە ؛ بە درۆكردن، وسەبارەت بە خراپبوونی كردەوە ؛ بە خیانەت، وسەبارەت بە خراپبوونی نیەت ؛ بە شكاندنی پەیمان لەكاتێكدا پەیمانی داوە، بەڵام ئەگەر پێداگیر بێت لەسەر پەیمانەكە وپێشهاتێك بووە ڕێگر یان ڕایەكی تری بەلاوە پەسەند بوو ؛ ئەمە سیفەتی مونافیقی تێدا نییە.
- نیفاق -دووڕوویی- دوو جۆرە: 1- نیفاقی بیروباوەڕ ؛ ئەمە دەبێتە هۆی دەرچوونی خاوەنەكەی لە ئیمان، بەشێوەیەك ئیسلامەتی دەردەخات وكوفر دەشارێتەوە. 2- نیفاقی كردەوە: بریتیە لە خۆچواندن بە مونافیقەكان لە ڕەوشتاندا، ئەمە نابێتە هۆی دەرچوونی خاوەنەكەی لە ئیمان، بەڵام تاوانێكە لە تاوانە گەورەكان.
- ئیبن حەجەر دەڵێت: زانایان یەكدەنگ لەسەر ئەوەی هەركەسێك (پەیامی ئیسلام) بەڕاست دابنێت بە دڵ وزمان وكردەوە ؛ وئەم سیفەتانەی تێدا بێت ئەوا بڕیاری كافربوون نادرێت بەسەریدا، ومونافیق نییە وبە هەتاهەتایی لە دۆزەخدا نامێنێتەوە.
- نەوەوی دەڵێت: كۆمەڵێك لە زانایان دەڵێت: مەبەست لە مونافیقەكان ئەوانەن كە لەسەردەمی پێغەمبەردا بوون -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە ئەوان باسی ئیمانی خۆیانیان دەكرد، ودرۆیان دەكرد، وكران بە خاوەن سپاردە لەسەر ئاینەكەیان بەڵام خیانەتیان دەكرد، وپەیمانیان دا لە بابەتەكانی ئاین وسەرخستنی بەڵام شكاندیان، و لەكاتی ناكۆكیدا ستەمیان دەكرد ولایان دەدا.