- هۆشداری وئاگادار کردنەوە لە تووڕە بوون وهۆکارەکانى چونکە هەموو شەڕێکی لە خۆ گرتووە، وئاگاداربوون ودوورکەوتنەوە لێی هەموو خێرێک لە خۆ دەگرێت.
- توڕەبوون لەپێناو الله وەکو توڕەبوون کاتێک حەرامێک دەکرێت ؛ ئەمە لەتووڕەبوونی ستایشکراوە.
- دووبارەکردنەوەى قسە لەکاتی پێویستی بۆئەوەى گوێگر لێی تێبگات ودرک بەگرنگی بکات.
- فەزڵی داواکردنی وەسیەت وئامۆژگاری لە زانا.