- نەهی کردن لە سزادان بەزیاتر لە قەبارەی زیانی کەسی زیانلێدەر.
- خواى گەورە فەرمانى بە شتێک نەکردووە بەبەندەکانى کە زیانی ئەوانى تێدا بێت.
- حەرامبوونی زیانلێدان بەشێوەیەکی گشتی، نابێت نە بەقسە و نە بەکردەوە و نەبە وازهێنان زیانلێدان هەبێت.
- پاداشت بە هاوشێوەی کردەوەیە، هەرکەسێک زیان بە خەڵکی بگەیەنێت؛ ئەوا خواى گەورە تووشی زیانی دەکات، وهەرکەسێک ناڕەحەتی بهێنێت بۆ سەر خەڵکی؛ ئەوا خواى گەورە تووشی ناڕەحەتی دەکات.
- لە بنچینەکانى شەریعەت: (زیان دەبێت لا ببرێت)، شەریعەت ڕازی نابێت بە زیان، ونکۆڵی دەکات لە زیانپێگەیاندن.