- حەرامێتی دروستکردنی مزگەوت لە سەر گۆڕەکان، یان نوێژكردن لەلای گۆڕەكان، یان ناشتنی مردووەکان لە ناو مزگەوتەکان، ئەم حەرامکردنە ؛ بۆ ڕێگرتنە لە هۆکارەکانی شەریک وهاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە.
- دروستکردنی مزگەوت لە سەر گۆڕەکان، وهەڵواسینی وێنەی ڕۆح لەبەر تێیاندا لە کردەوەی جولەکە وگاوڕەکانە، وئەوەی ئەم کردەوەیە بکات ئەوا خۆی چواندووە بە ئەوان.
- حەرامێتی هەڵواسینی وێنەی ڕۆح لەبەر.
- ئەوەی مزگەوت دروست بکات لە سەر گۆڕێک و وێنەی تێدا هەڵبواسێت ؛ ئەوا لە خراپترین بوونەوەرەکانە لای خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.
- ئاماژەیە بۆ ئەوەی شەریعەت بیروباوەڕی تەوحیدی (یەک خوا پەرستی) پاراستووە بەهەموو بەشەکانییەوە، بەشێوەیەک شەریعەت هەموو ڕێگایەكی داخستووە کە ببێتە هۆی شیرک وهاوبەش بڕیاردان بۆ الله.
- نەهی كردن لە زێدەڕۆیی بەرانبەر پیاوچاكان ؛ چونكە هۆكارە بۆ شیرك وهاوبەش بڕیادان بۆ الله.