- فەزڵ وپلەوپایەی دادپەروەری (عەدل) وئامۆژگاریکردن بۆ پابەند بوون پێوەی.
- دادپەروەری گشتی هەموو فەرمانڕەوایەتی وحوکم کردنەکان دەگرێتەوە لەنێو خەڵکیدا تەنانەت دادپەروەری لەنێوان خێزانەکانیش -ژنەکانیش- دەگرێتەوە (ئەگەر زیاتر لە یەک ژنی هەبوو) وهەروەها منداڵەکان وهتد.
- ڕوونکردنەوەی پلەوپایەی دادپەروەران لە ڕۆژی قیامەتدا.
- جیاوازی پلە پایەی ئەهلی ئیمان لە ڕۆژی قیامەتدا هەریەکێکیان بە پێی کردەوەکەیەتی.
- شێوازی هاندان لە شێوازەکانی بانگەوازییە، کە هانی ئەو کەسە دەدەیت کە بانگەوازی دەکەیت بۆ ئەوەی ئەو پەرستنەی لەلا خۆشەویست بێت وئەنجامی بدات.