- نەوەوی دەڵێت: ئەمە بنچینەیەكی جێگیرە لە شەریعەتدا، ئەویش ئەوەیە هەرشتێك بۆ ڕێزلێنان بێت وەكو پۆشینی جل وشەڕواڵ وگۆرەوی وچوونە مزگەوت وسیواك وكل کردن، ونینۆك کردن وسمێڵ كورتكردنەوە، وشانەكردن ولابردنی مووی بن باڵ وتاشینی سەر، وسەلامدانەوە لە نوێژ، وشۆردنی ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن، ودەرچوون لەسەرئاو، وخواردن وخواردنەوە، وتەوقەكردن، ودەست دان لە بەردە ڕەشەكە، وجگە لەمانە كە هاومانان ؛ ئەوا سوننەتە لای ڕاست پێش بخرێت، بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوەی ڕێزلێنانەوە بێت ؛ وەكو دەرچوون لە مزگەوت وچڵم فڕێدان وتارەت گرتن وداكەندنی جل وشەڕواڵ وگۆرەوی وهتد، ئەوا لێرەدا سوننەتە لای چەپ پێش بخرێت، ئەمانە هەمووی بەهۆی ڕێز وشەرەفمەندی لای ڕاستە.
- (دەستپێكردنی بەڕاست پێ خۆشبوو)؛ ئەمانە دەگرێتەوە: دەستپێكردن بە كردەوەكان بە دەستی ڕاست، وپێی ڕاست، ولای ڕاست، وپێدانی شت بەدەستی ڕاست.
- نەوەوی دەڵێت: هەندێك لە ئەندامەكانی دەستنوێژ سوننەت نییە سەرەتا لای ڕاست بشۆردرێت ؛ ئەمانیش بریتین لە: گوێیەكان ودەستەكان (هەتا مەچەك) وگۆناكان -ڕوو- هەموویان بەیەكەوە دەشۆردرێن یەك جار، ئەگەر نەتوانرا وەكو بۆ نمونە كەسێك دەستێكی نەبوو ؛ ئەوا لای ڕاست پێشدەخات.