- نەهی كردن لە سەیركردنی شەرمگەكان جگە لەنێوان ژن ومێرد نەبێت.
- بەپەرۆشی ئاینی ئیسلام لەسەر پاکبوونی کۆمەڵگا، وداخستنی ئەو دەرگایانەى کە دەبنە هۆی کردنی خراپە وداوێن پیسی.
- سەیركردنی شەرمگە ڕێگەپێدراوە ؛ ئەگەر بۆ پێویستیەك بوو وەكو چارەسەری پزیشكی وهتد، ودەبێت بەبێ شەهوەت بێت.
- مسوڵمان فەرمانیپێكراوە بە داپۆشینی شەرمگەی، وبە سەیر نەكردنی شەرمگەی خەڵكی تر.
- بەتایبەت باسی پیاوان لەگەڵ پیاوان، وئافرەتان لەگەڵ ئافرەتان كراوە ؛ چونكە سەیركردن ودەرخستنی شەرمگەكان زۆرجار لەنێوان هەمان ڕەگەزدا ڕوودەدات.