- نەهی کردن لە ئەنجام نەدانی پەرستنەکان لە ماڵەوە.
- قەدەغەکردن وڕێگرتن لە سەفەر کردن کە مەبەست تەنها سەردانیکردنی گۆڕی پێغەمبەر بێت -صلى اللە علیە وسلم- ؛ چونکە ئەو فەرمانی کردووە بە سەڵاواتدان لەسەری وهەواڵیداوە کە پێی دەگات، بەڵکو سەفەری تایبەت دەکرێت بۆ مزگەوتەکە بەمەبەستی ئەنجامدانی نوێژ تێیدا.
- حەرام بوونی سەردانیکردنی گۆڕی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە شێوەیەک کە بەردەوام سەردانی بکرێت ودووبارە ببێتەوە وەکو جەژنی لێبێت، کە بە شێوەیەکی تایبەت بێت لە کاتێکی تایبەت، وبە هەمان شێوە سەردانیکردنی هەموو گۆڕێکیش نابێت بەم شێوەیە بێت.
- ڕێز وپلەوپایەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەلای پەروەردگاری، بە دروستی سەڵاواتدان لەسەری وسەلامکردن لێی لە هەموو شوێن وکاتێک.
- نەهی کردن لە نوێژکردن لە گۆڕستان و لەلای گۆڕەکان زانراوە وجێگیرە لەلای هاوەڵان؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ماڵەوە وەکو گۆڕستانی لێبکرێت بەشێوەیەک نوێژ تێیدا ئەنجام نەدرێت.