- قوربانیکردن ؛ ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا، وزانایان یەکدەنگن لەسەر ئەم بابەتە.
- باشتر وایە قوربانیەکە لەم جۆرە بێت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کردی بە قوربانی چونکە شێوەى جوانە وبەز وگۆشتەکەى پاکتر وباشترە.
- نەوەوی دەڵێت: فەرموودەكە ئاماژەیە بۆئەوەی سوننەتە مرۆڤ خۆی قوربانیەكە سەر ببڕێت، وكەسێكی تر ئەم كارەی بۆ نەكات مەگەر بەهۆی پۆزشێك نەبێت ؛ ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا سوننەتە ئامادەی سەربڕینەكە بێت، وئەگەر مسوڵمانێك بكات بە بریكاری بۆ سەربڕینی ؛ ئەمیش ڕێگەپێدراوە.
- ئیبن حەجەر دەڵێت: سونەتە تەكبیر بكات -بڵێت: الله أكبر- لەگەڵ ووتنی -بسم الله- دا، هەروەها سوننەتە پێی لەسەر لای ڕاستی گەردنی قوربانیەكە دابنێت، وزانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی قوربانیەكە لەسەر لای چەپی ڕادەخرێت لەسەر زەوی وسەربڕ -قوربانیكار- پێی لەسەر لای ڕاستی ملی قوربانیەكە دادەنێت ؛ چونكە ئاسانتر دەبێت بۆ سەربڕ بۆیە چەقۆكە بەدەستی ڕاستی دەگرێت وبە دەستی چەپی سەری قوربانیەكە دەگرێت.
- قوربانی کردن بە ئاژەڵی قۆچدار ؛ سوننەتە، وقوربانی کردن بەجۆری تر -قۆچدار نەبێت- ؛ ڕێگەپێدراوە.