- هاندان وئامۆژگاری بۆ پاراستنی چاو لە ئاست سەیركردنی نامەحرەم.
- هۆشداریدان لە بەردەوام بوون لە سەیرکردنی ئەو شتەى سەیر كردنی حەرامکراوە ؛ ئەگەر لەناکاو چاوی کەوتە سەری بە نائەنقەست.
- حەرامێتی سەیرکردنی ئافرەتی نامەحرەم حوکمێکی جێگیر بوو لەلای هاوەڵان بە بەڵگەى ئەوەى جەریر -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: ئەگەر کەسێک چاوی بکەوێتە سەر ئافرەتێک بە نائەنقەست -بێ مەبەست-، ئایا حوکمی وەکو حوکمی ئەو کەسە وایە کە بە ئەنقسەت نەزەر دەکات؟
- گرنگیدانى شەریعەت بە بەرژەوەندییەکانى بەندەکان، سەیر كردنی ئافرەتی نامەحرەمی حەرامكردووە چونکە دەبێتە هۆی خراپەی زۆر لە دونیا وبۆ قیامەتیش.
- گەڕانەوەى هاوەڵان بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپرسیار لێکردنی سەبارەت بەو شتەى ناڕوونە لەلایان، ودەبێت خەڵکی بەم شێوەیە بن وبگەڕێنەوە بۆ لای زانایان وپرسیاریان لێبکەن سەبارەت بەو بابەت ومەسەلانەى ڕوون نییە لەلایان ولێی تێناگەن.