/ ئەو مەرجانەی مافیان زیاترە وشایستەترن جێبەجێبکرێن ئەوانەن کە بەهۆیانەوە دامێنی (ئافرەتێکی) پێ حەڵاڵ دەبێت بۆتان

ئەو مەرجانەی مافیان زیاترە وشایستەترن جێبەجێبکرێن ئەوانەن کە بەهۆیانەوە دامێنی (ئافرەتێکی) پێ حەڵاڵ دەبێت بۆتان

لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو مەرجانەی مافیان زیاترە وشایستەترن جێبەجێبکرێن ئەوانەن کە بەهۆیانەوە دامێنی (ئافرەتێکی) پێ حەڵاڵ دەبێت بۆتان».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە ئەو مەرجانەی مافیان زیاترە وشایستەترن جێبەجێبکرێن ئەوانەن کە هۆکارن بۆ چێژ وەرگرتن لە ئافرەت، ئەوانیش مەرجە ڕێگەپێدراوەکانن کە ئافرەت داوایان دەکات لەکاتی گرێبەستی هاوسەرگیری.

Hadeeth benefits

  1. واجبێتی جێبەجێکردنی مەرجەکان کە هاوسەرەکان پابەندن پێوەى بەرامبەر ئەوی تر، مەگەر مەرجێک حەرامێک حەڵاڵ بکات یان حەڵاڵێک حەرام بکات.
  2. جێبەجێکردنی مەرجەکانى هاوسەرگیری زیاتر جەختی لەسەر کراوەتەوە بەبەراورد لەگەڵ بابەتەکانى تر ؛ چونکە بەرامبەر حەڵاڵکردنی دامێنە.
  3. مەزنی بابەتی هاوسەرگیری لە ئیسلامدا، چونکە جەختی کردووەتەوە لەسەر جێبەجێکردنی مەرجەکانى.