- ڕوونکردنەوەی ڕەوشت جوانی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- کە لەگەڵ هاوەڵانی دادەنیشت وئەوانیش لە گەڵی دادەنیشتن.
- نەرم ونیانی بەرامبەر ئەو کەسەی کە پرسیار دەکات، بۆ ئەوەی بتوانێت پرسیارەکەی بکات بە بێ هیچ ناڕەحەتی وترسێک.
- ئەدەب وڕەوشت جوانی بەرامبەر مامۆستا (کەسی فێرکار) وەکو جبریل -علیه السلام- کە دانیشت بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتنێک کە ئەدەب وڕەوشت جوانی پێوە دیارە بەرامبەر کەسی فێرکار بۆئەوەی سوودی لێوەربگرێت.
- پایەکانی ئیسلام پێنجن، وپایەکانی ئیمان شەشن.
- لە کاتی باسکردنی ئیسلام وئیمان پێکەوە ئەوا ئیسلام مەبەست لێی وتە وکردەوە ئاشکراکانە، وئیمان مەبەست لێی وتە وکردەوە شاراوەکانە (وتە وکردەوەکانی دڵە).
- ڕوونکردنەوەى جیاوازى پلەکانى ئاین، پلەی یەکەم: ئیسلام، پلەى دووەم: ئیمان، پلەى سێیەم: ئیحسان -ئەمیش بەرزترینیانە-.
- بنەڕەت لە کەسی پرسیارکار ئەوەیە کە نازانێت، ونەزانین (جەهل) هۆکاری پرسیارکردنەکەیەتی، بۆیە هاوەڵان بەلایانەوە سەیر بوو ؛ پرسیاری دەکرد و وەڵامەکەى بەڕاست دادەنا.
- دەستپێکردن بە گرنگترین بابەت پاشان گرنگترین، چونکە بە شایەتمان دەستی پێکرد لە ڕاڤەی ئیسلامدا، وبە باوەڕهێنان (ئیمان) بە خوای گەورە دەستی پێکرد لە ڕاڤەکردنی ئیماندا.
- پرسیارکردن لە زانا سەبارەت بە شتێک کە کەسی پرسیارکار دەیزانێت دروستە، بۆ ئەوەی ئامادەبووان سوود وەربگرن وزانست فێربن.
- کاتی هاتنی قیامەت لەو شتانەیە کە تەنها خواى گەورە دەیزانێت.