- بوونی (ئامادەبوونی وڕەزامەندی) وەلی ئەمر (سەرپەرشتیاری ئافرەتەکە) مەرجە بۆ دروستێتی مارەیی، ئەگەر بەبێ وەلی ئەمر یان ئافرەتەكە خۆی بەمارەیی دا ؛ هاوسەرگیریەكەی پوچەڵە ودروست نییە.
- وەلی ئەمر نزیکترین پیاوە لە ئافرەتەکەوە -لە ڕووی پەیوەندی خزمایەتی، بۆیە نابێت کەسوکارێکی دوور مارەی ببڕێت لە کاتێکدا کە کەسوکارێکی نزیکی هەیە، بۆ نمونە ئەگەر برایەکی پێگەیشتووی ئاقڵی هەبوو ئەوا دروست نییە ئامۆزایەکی یان مامێکی مارەی ببڕێت چونکە براکەی نزیکترە لێی وبەو شێوەیە.
- مەرجە وەلی ئەمرەكە: شیاو -موكەلەف*- ونێر بێت، وهۆشیار بێت سەبارەت بە بەرژەوەندییەكانی هاوسەرگیری، وهەروەها ئاینی وەلی ئەمر وكچەكە وەكو یەك بێت، هەركەسێك ئەم سیفەتانەی تێدا نەبێت ؛ گونجاو نییە ببێتە وەلی ئەمر لە گرێبەستی هاوسەرگیری. *(موكەلەف: مەبەست ئەوەیە ئەركە شەرعییەكانی لەسەر واجب بێت)