- نەهی کردن لە چوون بۆ لای ئافرەتە نامەحرەمەکان وبە تەنها مانەوە لەگەڵیان، ئەمیش بۆ ڕێگری کردن لە هۆکارەکانى توشبوون بە داوێن پیسی.
- ئەم نەهی کردنە لە چوون بۆ لای ئافرەتە نامەحرەمەکان وبە تەنها مانەوە لەگەڵیان؛ گشتیە وهەموو نامەحرەمەکان دەگرێتەوە لە برا وکەسە نزیکەکانى مێرد کە لە مەحرەمەکانى ئافرەتەکە نین، ئەم چوونە ژوورەوە نەهی لێكراوە چونكە زۆرجار دەبێتە هۆی بە تەنها مانەوە.
- دوورکەوتنەوە لەو شوێن وحاڵەتانەى کە گومان وخراپەى تێدایە بەشێوەیەکی گشتی، بۆ دووربوون لە مەترسی تووشبوون بە شەڕ وخراپە.
- نەوەوی دەڵێت: زانایانی زمانەوانی یەكدەگن لەسەر ئەوەی دەستەواژەی (الأحْمَاءَ) لە زمانی عەرەبیدا كەسە نزیكەكانی مێردی ئافرەتەكە دەگرێتەوە وەكو باوك ومام وبرا برازا ئامۆزا وهتد، ودەستەواژەی (الأَخْتَانَ) لە زمانی عەرەبیدا كەسە نزیكەكانی ئافرەتەكە دەگرێتەوە، ودەستەواژەی (الأصْهارَ) ئاماژەیە بۆ هەردوویان.
- (الحَمْوَ: خزم)ی چواند بە مردن، ئیبن حەجەر دەڵێت: عەرەب بە مردن وەسفی شتێكی بێزراو دەكات، لایەنی چواندن: مردنی دینداریە ئەگەر تووشی تاوانەكە بوون، ومردنیانە ئەگەر تووشی تاوانەكە بوون وڕەجم كردن واجب بوو، وتیاچوونی ئافرەتەكەیە كاتێك مێردەكەی بەهۆی غیرەتەوە لێی جیا دەبێتەوە وتەڵاقی دەدات.