- سوننەتە ئافرەتان دەربچن بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن، و بەتایبەتی ئامۆژگاری بكرێن.
- سپڵە بوون بەرامبەر هاوسەر وزۆر نەفرەت كردن لە تاوانە گەورەكانە؛ چونكە هەڕەشەی لێكراوە بە دۆزەخ ئەمیش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە تاوانە گەورەكانە.
- ڕوونکردنەوەى زیاد بوون وکەم بوونی ئیمانی تێدایە، هەرکەسێک پەرستنەکانی زیاتر بێت ئەوا ئیمان ودینداری زیاد دەکات وهەرکەسێک پەرستنەکانی کەم بێتەوە ئەوا ئیمان ودینداری کەم دەکات.
- نەوەوی دەڵێت: ئەقڵ وژیری تووشی كەمبوون وزیاد بوون دەبێت، وئیمان بەهەمان شێوە، مەبەست لە وەسفكردنی ئافرەت بەو شێوەیە لۆمەكردنیان نییە؛ بەڵكو ئاماژەیە بۆ ئەوەی بنچینەی دروستكردنیان ئاوایە، وهۆشداریدانە سەبارەت بە تووشبوون بە فیتنە بەهۆیانەوە، بۆیە سزادانی بەستەوە بە سپڵە بوون وتاوانی تر نەك بەهۆی لاوازی ئەقڵیان، ولاوازی دینداریان كە باسكراوە هۆكاری تووشبوونیان نیه بە تاوانەوە بەڵكو هۆکارەکان لەوە زیاترە.
- فێرخواز پرسیار دەکات وداوای پێداچوونەوە دەکات لە زانا وهەروەها شوێنکەوتە پرسیار لەو کەسە دەکات کە شوێنی کەوتووە؛ ئەگەر لە قسەکانى شتێک باسکرا ماناکەى ڕوون نەبوو.
- شاهێدی دانى ئافرەت نیوەى شاهێدی دانی پیاوە ئەمیش بەهۆی لاوازى لەبەرکردنی وتێگەیشتنی.
- ئیبن حەجەر دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (نەمبینیووە كەم ئەقڵی... هتد)؛ وا بۆ من دەردەكەوێت كە ئەمە هۆكارێكە لەو هۆكارانەی كە زۆرینەی خەڵكی دۆزەخن، چونكە ئەگەر ئافرەت هۆكار بێت بۆئەوەی پیاوی ژیر ئەقڵی لەدەست بدات هەتاوەكو شتێكی نادروست دەكات یان دەڵێت؛ ئەوا لێرەدا هاوبەشیەتی لە تاوان وبەشی زۆری تاوانەكە لە ئەستۆیدایە.
- حەرامبوونی نوێژکردن وڕۆژووگرتن لەسەر ئەو ئافرەتەى تووشی سووڕی مانگانە یان زەیستانی بووە، پاشان تەنها ڕۆژووەكە دەگرنەوە لەپاش پاكبوونەوەیان.
- ڕەوشت جوانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چونکە وەڵامی پرسیاری ئافرەتانى دایەوە بە بێ توندی وبێ لۆمەکردن.
- ئیبن حەجەر دەڵێت: خێركردن دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی سزادان، ولەوەیە ببێتە هۆی لێخۆشبوون لەو گوناهانەی لەنێوان بەندەكاندا ڕوودەدات.
- نەوەوی دەڵێت: لاوازی ئاینداری لەلای ئافرەتان بەهۆی ئەوەیە واز لە نوێژكردن وڕۆژووگرتن دەهێنن لەكاتی سوڕی مانگانەدا؛ ئەوەی پەرستنی زیاد بێت ئەوا ئیمان وئاینداریشی زیاد دەبێت، وئەوەی پەرستنی كەم بێت ئەوا ئاینداریشی كەم دەبێت، پاشان لاوازی ئاینداری لەوەیە تاوان بێت وەكو ئەوەی واز لە نوێژكردن یان ڕۆژووگرتن یان هەرپەرستنێكی واجب دەهێنێت بەبێ پۆزش، ولەوەیە لاوازی ئاینداری تاوان نەبێت وەكو وازهێنان لە هەینی یان جیهاد كردن یان هتد؛ لەسەر ئەوانەی واجب نییە لەسەریان وپۆزیشیان نییە، ولەوەیە فەرمان بكرێت بە وازهێنان لە نوێژكردن وڕۆژووگرتن وەكو دەرهەق بەو ئافرەتەی تووشی سووڕی مانگانە بووە.