- ئامۆژگاری بە پابەندبوونی تەقواداری، وخۆ سەرقاڵ نەكردن بە چێژ وخۆشیە ڕازێنراوەكانی دونیا.
- هۆشداری لە تووشبوون بە فیتنەی ئافرەتان ؛ لەڕێگای تێڕوانین وگوێ نەدان بەتێكەڵ بوونیان لەگەڵ پیاوی نامەحرەم وهتد.
- فیتنەی ئافرەتان لە گەورەترین فیتنەكانی دونیایە.
- ئامۆژگاری وپەند وەرگرتن لە ئومەتەکانى پێشوو، ئەوەى ڕوویدا بەسەر بەنی ئیسرائیلدا لەوەیە بەسەر ئومەتەکانى تریشدا ڕووبدات.
- فیتنەی ئافرەتان ئەگەر هاوسەر بێت ؛ لەوەیە داوای هەندێك خەرجی لەمێردەكەی بكات كە لەتوانایدا نەبێت، بۆیە ئەمە پیاو دوور دەخاتەوە لە دینداری وكردەوە كردن بۆ قیامەت، و وایلێدەكات خۆی ماندوو بكات بۆ بەدەستهێنانی دونیا، وئەگەر نامەحرەم بن ؛ پیاوان فریو دەدەن و لەهەق لایاندەدن كاتێك دەردەچن لە ماڵ وتێكەڵیان دەبن، بەتایبەت ئەگەر ناپۆشتە (سفور) بن، ولەوەیە ئەم تێكەڵیە تووشی زینایان بكات بەپێی پلەكانی، بۆیە پێویستە ئیماندار پەنا بە خوای گەورە بگرێت وهیوای بە ئەو بێت ڕزگاری بکات لە فیتنەی ئافرەتان.