- تێپەڕاندنی سنووری شەرعی سەبارەت بە گۆڕی پیاوچاکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە بپەرسترێن لەگەڵ خواى گەورە، بۆیە پێویستە مسوڵمان ئاگادار بێت لەو هۆکارەی دەبێتە هۆی تووشبوون بە شیرک وهاوبەشدانان بۆ الله -سبحانه وتعالى-.
- مەبەست ونیازبوون بۆ سەردانیکردنی گۆڕەکان بە مەبەستی بە گەورەدانانیان وئەنجامدانى پەرستن لەلای قەبرەکە ؛ ئەم کارە حەرامە وڕێگەپێدراو نیە، ئەگەرچیش مردووەکە نزیک بێت لە خوای گەورە.
- حەرام بوونی دروستکردنی مزگەوت لە سەر گۆڕەکان.
- حەرام بوونی نوێژکردن لە لای گۆڕەکان ئەگەر مزگەوتیشی لە سەر دروست نەکرابێت جگە لە نوێژی جەنازە بۆ ئەو کەسەی نوێژی لەسەر مردووەکە نەکردووە.