/ لە دوای خۆم هیچ فیتنە وتاقیکردنەوەیەکم جێنەهێشتووە کە زیانبەخشتر بێت بۆ سەر پیاوان وەکو ئافرەتان

لە دوای خۆم هیچ فیتنە وتاقیکردنەوەیەکم جێنەهێشتووە کە زیانبەخشتر بێت بۆ سەر پیاوان وەکو ئافرەتان

لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە دوای خۆم هیچ فیتنە وتاقیکردنەوەیەکم جێنەهێشتووە کە زیانبەخشتر بێت بۆ سەر پیاوان وەکو ئافرەتان».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات لەپاش خۆی هیچ تاقیکردنەوەیەکی جێنەهێشتووە کە زیانی هەبێت بۆ سەر پیاوان وەکو ئافرەتان ؛ ئەگەر لە کەسە نزیکەکانى بێت وپابەندی ئیسلام نەبێت ئەوا پیاوەکەش وردەوردە شوێنی دەکەوێت لەپێچەوانەکردنی شەریعەت، وئەگەر بیانی بێت ئەوا بەتێکەڵبوون و بەتەنها بوون لەگەڵی تووشی فیتنە وخراپە دەبێت.

Hadeeth benefits

  1. واجبە مسوڵمان ئاگادار بێت لە فیتنەى ئافرەتان، وهەموو ڕێگا ودەرگاکانى فیتنە و وروژاندنی دابخات.
  2. دەبێت ئیماندار تەوەکول وپشتبەستنی تەنها بە خواى گەورە بێت، وهانا بۆ ئەو زاتە ببات بۆئەوەى بیپارێزێت لە فیتنە وتاقیکردنەوەکان.