- سەفەرکردنی ئافرەت بە بێ ئەوەى مەحرەمی لەگەڵدا بێت ؛ ڕێگەپێدراو نییە.
- ئافرەت نابێتە مەحرەم بۆ ئافرەتێکی تر لە سەفەردا، چونکە فەرمووی: (مێردەکەى یان مەحرەمێك).
- نەهی كراوە ئافرەت بەبێ هاوەڵی مێردەكەی یان مەحرەمێك دەربچێت بۆ هەرشتێك پێی بووترێت سەفەركردن، ئەم فەرموودەیە بەپێی حاڵی پرسیاكار وشوێنەكەیەتی.
- مەحرەمەكانی ئافرەت بریتین لە: مێردەكەی، وئەوانەی حەرامە هاوسەرگیریان لەگەڵدا بكات بەهۆی پەیوەندی خزمایەتی -ڕەچەڵەك- وەكو باوك وكوڕ ومام وخاڵ، یان بەهۆی شیرپێدانەوە وەكو باوك ومامی شیری، یان بەهۆی زاوایەتی وەكو باوكی مێرد، ودەبێت مەحرەمەكە مسوڵمانێكی باڵغ وئاقڵ ومتمانەپێكراو بێت، چونكە مەبەست لە هاوەڵی مەحرەم بۆ پاراستنی ئافرەتەكە وجێبەجێكردنی پێویستیەكانیەتی.
- گرنگیدانى شەریعەتی ئیسلامی بە ئافرەت، وپاراستنی.
- ئەنجامدانى نوێژی سونەت بەڕەهایی لە پاش نوێژی بەیانی وعەسر ؛ دروست نییە، بەڵام ڕێگەپێدراوە ئەنجامدانی ئەو نوێژە فەرزەی كە لەدەستی چووە و لەكاتی خۆیدا نەیكردووە، یان ئەو نوێژانەی پەیوەستن بەهۆكارەوە وەكو دوو ڕكاتی -تحیة المسجد- وهتد.
- ڕاستەوخۆ نوێژكردن لەپاش دەرچوونی خۆر ؛ حەرامە، بەڵكو دەبێت هێندەی سێبەری ڕمێك بەرز بێتەوە، ئەمیش نزیكەی دە بۆ پانزە خولەك دەكات.
- كاتی نوێژی عەسر هەتاوەكو ساتی ئاوابوونی خۆرە.
- سەفەركردنی تایبەت بۆ ئەو سێ مزگەوتە ؛ ڕێگەپێدراوە.
- فەزڵ وتایبەتمەندی ئەو سێ مزگەوتە بەسەر مزگەوتەكانی تر.
- دروست نییە تەنها سەفەر بکات بۆئەوەى سەردانی گۆڕێک بکات ئەگەرچیش گۆڕی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت، ڕێگەپێدراوە سەردانی بكرێت بۆ كەسێك لە شاری مەدینە بێت، یان بێت بۆ مەدینە بۆ مەبەستێكی ڕێگەپێدراو.