/ هەرکەسێک پەیمانی مسۆگەریم پێبدات لە پاراستنی ئەوەی لە نێوان هەردوو شەویلکەیدایە (زمانی) وئەوەی لە نێوان هەردوو قاچیدایە (دامێنی - عەورەتی)؛ ئەوا من مسۆگەری چوونە بەهەشتی بۆ دەکەم...

هەرکەسێک پەیمانی مسۆگەریم پێبدات لە پاراستنی ئەوەی لە نێوان هەردوو شەویلکەیدایە (زمانی) وئەوەی لە نێوان هەردوو قاچیدایە (دامێنی - عەورەتی)؛ ئەوا من مسۆگەری چوونە بەهەشتی بۆ دەکەم...

لە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پەیمانی مسۆگەریم پێبدات لە پاراستنی ئەوەی لە نێوان هەردوو شەویلکەیدایە (زمانی) وئەوەی لە نێوان هەردوو قاچیدایە (دامێنی - عەورەتی)؛ ئەوا من مسۆگەری چوونە بەهەشتی بۆ دەکەم».
بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی دوو شت دەکات ئەگەر مسوڵمان پێیانەوە پابەند بێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، یەکەم: پاراستنی زمان لە ووتنی ئەو قسانەى دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، دووەم: پاراستنی دامێن -عەورەت- لە تووشبوون بە داوێن پیسی؛ چونکە زۆر تاوان بەم دوو ئەندامە دەکرێت.

Hadeeth benefits

  1. پاراستنی زمان ودامێن لە ئەنجامدانی حەرام هۆکارە بۆ چوونە بەهەشت.
  2. بەتایبەتی باسی زمان ودامێنی کرد چونکە سەرچاوەی زۆربەى فیتنە وکارەساتەکانن لەسەر مرۆڤ لە دونیا وقیامەتدا.