- فەرموودەکە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە جوێندان بە مردووەکان حەرامە.
- وازهێنان لە جوێندان بە مردوو بۆ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی زیندووەکان، وپاراستنی سەلامەتی کۆمەڵگا لە دووبەرەکی وڕق وکینە.
- دانایی لە نەهی کردن لە جوێندان بە مردوو ئەوەیە کە ئەوان گەیشتن بە کردەوەکانیان لە خێر وشەڕ بۆیە جوێندان پێیان هیچ سوودێکی نییە، بەڵکو لەوەیە ببێتە هۆی ئازاردانی کەسە نزیکەکانی مردووەکە.
- نابێت مرۆڤ قسەیەک بکات کە هیچ سوودێکی نەبێت.