- شایستەى سزادانە ئەو کەسەى لەدڵیەوە پێداگیر بێت لەسەر کردنی تاوان، وهۆکارەکانى جێبەجێ بکات.
- هۆشداریەکی توند سەبارەت بە کوشتار لەنێوان مسوڵمانان وهەڕەشەکردن لە بکەرانی ئەم تاوانە بە چوونە دۆزەخ.
- کوشتار لەنێوان مسوڵمانان بەهەق ودادپەروەری ناچێـتە ژێر سایەى ئەم هەڕەشەیە، وەکو کوشتار دژی دەستدرێژیکاران وئەوانەى تۆوی خراپە دەچێنن.
- بکەری تاوانە گەورەکان ؛ بەکافر دانانرێت -تەکفیر ناکرێت-، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو لایەکەى بەمسوڵمان ناوبرد.
- ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر بنەوە بە هەرکەرەستە وئامێرێکی شەڕ، ویەکێکیان کوژرا ؛ بکوژ وکوژراو لەدۆزەخدان، وباسکردنی شمشێر لێرەدا بۆ هێنانەوەی نمونەیە وبەس.