- کەسی ستەملێکراو گفتوگۆ وسکاڵا بکات لەسەر مافێکی خۆی بە بنچینە وڕێگایەکی شەرعی وبەرزکردنەوەی سکاڵا ؛ ئەمە ڕێگە پێدراوە وئاسایە، ناچێتە ژێر بابەتی ئەو گفتوگۆیانەی کە ناشیرینە ونەهی لێکراوە.
- مشتومڕ وموجادەلە لە بەڵاکانى زمانە کە دەبێتە هۆی ناکۆکی ودووبەرەکی و لەیەک دوورکەوتنەوە لەنێوان مسوڵمانان.
- گفتوگۆ ستایشکراوە ئەگەر لەهەقدا بێت و بەشێوەیەکی جوان بێت، وسەرزەنشتکراوە ئەگەر بۆ ڕەتکردنەوەى هەق وجێگیرکردنی پوچەڵێک بێت یان بەبێ بەڵگە بێت.