- ناشیرینی ئاشکراکردنی تاوان ؛ پاش ئەوەى خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بەندەى داپۆشی وسیتری کرد.
- ئاشکراکردنی تاوان هۆکارە بۆ بڵابوونەوەى داوێن پیسی وخراپەکاری لە نێو ئیمانداران.
- هەرکەسێک خواى گەورە لە دونیادا دایبپۆشێت وسیتری بکات؛ ئەوا لە قیامەتدا دایدەپۆشێت وسیری دەکات، وئەمیش لە فراوانی ڕەحمەت وبەزەیی خواى گەورەیە بەرامبەر بە بەندەکانى.
- هەركەسێك تووشی تاوانێك بوو ؛ دەبێت خۆی دابپۆشێت وتەوبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لای خوای گەورە.
- گەورەیی تاوان لەئەستۆی ئەوانەی بە ئاشكرا گوناهـ دەكەن، وسەلامەتی وپارێزراو بوونیان لەدەست داوە.