- ڕێگرتن لەوەی گۆڕی پێغەمبەران وپیاوچاکان بکرێتە مزگەوت کە خەڵکی نوێژی تێدا بکەن بۆ خوای گەورە، چونکە ئەمە كردەوەیەكی حەرامە و هۆکارە بۆ شیرک وهاوبەش بڕیاردان بۆ پەروەردگار.
- زۆر گرنگیدانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە تەوحید (یەک خوا پەرستی) وترسانی لەوەی کە گۆڕەكەی بەگەورە دابنرێت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ الله.
- نەفرەت کردن لە جولەکە وگاورەکان ؛ ڕێگەپێدراوە، وهەروەها نەفرەت كردن لە ئەوەی وەكو ئەوان بكات لە دروستکردنی بینا لەسەر گۆڕ وکردنی بە مزگەوت.
- دروستكردنی بینا لەسەر گۆڕەكان ؛ ڕێگای جولەكە وگاوڕەكانە، ولە فەرموودەكەدا ئاماژە كراوە بۆ نەهی كردن لەخۆچواندن پێیان.
- كەسێك لەلای یان لەبەرامبەر گۆڕ نوێژ بكات ؛ ئەوا ئەو گۆڕەی كردووە بە مزگەوت، ئەگەرچیش مزگەوتی لەسەر دروست نەكردبێـت.