/ کەسی دوو زمان (نەمیمەکەر) ناچێتە بەهەشتەوە

کەسی دوو زمان (نەمیمەکەر) ناچێتە بەهەشتەوە

لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «کەسی دوو زمان (نەمیمەکەر) ناچێتە بەهەشتەوە».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک دووزمانى -نەمیمە- بکات لەنێو خەڵکیدا بەمەبەستی هەڵگیرساندنی ڕق وشەڕ وخراپە لەنێوانیان ؛ شایستەى سزادانە بەوەى نەچێتە بەهەشت.

Hadeeth benefits

  1. دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) لە تاوانە گەورەکانە.
  2. نەهی کردن لە قسە هێنان وبردن؛ چونکە دەبێـتە هۆی نانەوەى خراپە وزیان لەنێوان تاکەکان وکۆمەڵەکان.