- هیچ شتێكی تێدا نییە ئەگەر مسوڵمان گومانی خراپ ببات بە کەسانێک کە نیشانەکانی خراپەكاریان تێدایە، ودەبێت ئیماندار ژیر وتێگەیشتوو بێت ؛ وهەڵنەخەڵەتێت بە خەڵكی خراپ وفاسق.
- مەبەست لێرەدا ئاگادارکردنەوەیە لە تۆمەت وگومانێک کە لە دەرووندا جێگیر بێت وبمێنێتەوە، وسووربوون هەبێت لەسەر پشکنین وهێنان وبردنی ئەو گومانە، بەڵام گومانێک تەنها بێتە نێو نەفسەوە وبڕوات بەبێ پشکنین ؛ ئەوا ئەمە مرۆڤ لۆمەی ناکرێت لەسەری.
- حەرامێتی هۆكارەكانی لێكدووركەوتنەوە ودەنگدابڕان لەنێوان تاكەكانی كۆمەڵگای مسوڵمان، وهەروەها حەرامێتی سیخوڕی كردن وحەسوودی وهاوشێوەكانیان.
- ئامۆژگاری كردن بە مامەڵەكردن لەگەڵ مسوڵمان وەكو برا لە ئامۆژگاری وخۆشەویستی.