/ هەرکەسێک پەیمانپێدراوێک (موعاهەدێک) بکوژێت ؛ ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات

هەرکەسێک پەیمانپێدراوێک (موعاهەدێک) بکوژێت ؛ ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پەیمانپێدراوێک (موعاهەدێک) بکوژێت ؛ ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات، ئەگەرچیش بۆنی بەهەشت دەکرێت لە دووری چل ساڵەوە (بە ڕێکردن)».
بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەیەكی توند دەكات لەسەر ئەوەی موعاهەدێك دەكوژێت -موعاهەد: ئەو كافرەیە كە پەیمانی لەگەڵدا بەستراوە، ولە وڵاتی خۆیەتی نە دژی مسوڵمانان دەجەنگێت ونە مسوڵمانانیش لەدژی دەجەنگن-، هەڕەشەكە ئەوەیە بۆنی بەهەشت ناكات ؛ ئەگەرچیش بۆنی بەهەشت دەكرێت لەدووری چل ساڵەوە بەڕێكردن.

Hadeeth benefits

  1. حەرام بوونی کوشتنی کەسی موعاهەد وزیمی وئەوەی ئەمانی پێدراوە لە كافرەكان، وئەم كوشتنە لەتاوانە گەورەكانە.
  2. موعاهەد (المُعَاهَدً): ئەو كافرەیە كە پەیمانی لەگەڵدا بەستراوە، ولە وڵاتی خۆیەتی نە دژی مسوڵمانان دەجەنگێت ونە مسوڵمانانیش لەدژی دەجەنگن، وزیمی (الذِّمِّي): ئەو كافرەیە كە لەنێو وڵاتی مسوڵمانان دەژی وسەرانە -جزیە- دەدات، وموستەئمەن (المستأمَن): ئەو كافرەیە كە هاتووەتە نێو خاكی مسوڵمانان بەپێی پەیمان وئاسایش وپاراستنی ؛ بۆ ماوەیەكی دیاریكراو.
  3. هۆشداریدان سەبارەت بە خیانەت كردن لە پەیمانەكان لەگەڵ نامسوڵمانەكان.