- گەورەترین تاوان هاوبەشدانانە بۆ خوای گەورە چونکە لەپێش تاوانەكانی تر باسی كرد وگەورەترینیانە، وئەم ئایەتە جەخت لەسەر ئەمە دەكاتەوە ؛ خوای گەورە دەفەرموێت: {إن الله لا يَغْفِرُ أن يشرَكَ به وَيَغْفِرُ مَا دونَ ذلِكَ لِمَنْ يشَاء} واتە: {بەڕاستی خودا خۆش نابێت لەوەی کە ھاوەڵی بۆ دادەنێت (ئەگەر کەسێک مردبێت وتەوبەی نەکردبێت لە هاوبەشدانان بۆ خوای گەورە)، و الله لێ بوردەیە لەرهەتاوانێک جگە لە شیرک بۆ هەرکەسێک بیەوێت}.
- گەورەیی مافی دایک وباوک، چونكە لەپاش مافی خوای گەورە ؛ مافی ئەوانی باسكرد.
- تاوانەكان دابەش دەبن بۆ گەورە وبچووك. تاوانە گەورەكان: هەر تاوانێكە سزایەكی دونیایی لەسەر بێت وەكو نەفرەت كردن و -حەددی- شەرعی، یان هەڕەشەی قیامەت، یان هەڕەشە بەچوونە دۆزەخ، وتاوانە گەورەكان پلەكانیان جیاوازە لە حەرامبووندا ؛ هەندێكیان گەورەترە لە هەندێكی تر. تاوانە بچووكەكان: هەموو تاوانێكی تر دەگرێتەوە جگە لە تاوانە گەورەكان.