- بەمەزندانانی سونەت هەروەکو قورئان وهەروەها پابەند بوون پێوەى.
- گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ گوێڕایەڵکردنی فەرمەکانى خواى گەورەیە، وسەرپێچیکردنی ؛ سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى خواى گەورەیە.
- ئاماژەیە بۆ ئەوەى سونەت بەڵگەیە وڕەدێکە بۆ ئەوانەى سونەت ڕەت دەکەنەوە یان نکۆڵی لێدەکەن.
- هەرکەسێک پشت لە سونەت بکات وبانگەشەی ئەوە بکات تەنها قورئان بەسە؛ ئەوا لەڕاستیدا پشتی لە هەردوویان کردووە وئەو کەسە درۆ دەکات لە بانگەشەکردنی بۆ شوێنکەوتنی قورئانی پیرۆز.
- لە بەڵگەکانى پێغەمبەرایەتی -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەیە هەواڵدەدات سەبارەت بە شتێک بۆیە ڕوودەدات لەداهاتودا بەو شێوەیەى باسیکردووە، و لەڕاستیشدا ڕوویدا بەو شێوەى فەرمووی.