- گرنگیدان بە چاککردنی دڵ، وپاککردنەوەی لە هەموو وەسفێکی خراپ.
- چاکبوونی دڵ بەدڵسۆزی -ئیخلاص- دەبێت، وچاککردنەوەى کردەوەکان بەشوێنکەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەبێت، وهەردوویان جێی تێڕوانین لەلای خواى گەورە و بەهەند وەردەگیرێن لەلای ئەو زاتە مەزنە -سبحانه وتعالى-.
- نابێت مرۆڤ تووشی لەخۆبایی بوون وسەرسامی بێت بەنەفسی خۆی بەهۆی سامانەکەى یان جوانیەکەى یان لاشەى یان هەرشتێکی تر لە شتومەکەکانى ژیانی دونیا.
- هۆشداریدان سەبارەت بە گرنگیدان بە ڕواڵەت وپشتگوێخستنی ناخ ودڵ.