- خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لە مرۆڤ خۆش دەبێت سەبارەت بە ئەو بیر وخەیاڵانەى دێت بەسەر نەفسیدا ولە بیری خۆیدا دەیڵێتەوە یان بەسەر دڵیدا تێپەڕ دەبێت؛ بەمەرجێک نەیڵێت وکردەوەى پێنەکات.
- ئەگەر مرۆڤ تەنها بیر لە تەڵاق بکاتەوە وبەسەر دڵیدا بێت، بەڵام نەیڵێت ونەینووسێت، ئەوا ئەمە تەنها قسەی نەفسە وبیرکردنەوەیە وبە تەڵاقدان دانانرێت.
- مرۆڤ لێپرسینەوەی لێناكرێت بەهۆی قسە وبیركردنەوەی نەفسی بەمەرجێك لە دەروونیدا جێگیر نەبێت وقسە وكردەوەی پێنەكات.
- گەورەیی ڕێزداری ئومەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژە بۆی لێرەدا ئەوەیە كە لێپرسینەوەیان لێناكرێت بەهۆی قسە وبیركردنەوەی نەفسیان بە پێچەوانەی ئومەتەكانی پێش ئێمە.