- هاندان بۆ جیهاد كردن دژی موشریكەكان بە نەفس وماڵ وزمان؛ هەركەسێك بەپێی توانای، وجیهاد كردن تەنها نەبەستراوەتەوە بە جەنگ بەرپاكردن بە نەفس.
- فەرمانکردن بە جیهاد کردن مەبەست ئەوەیە واجبە، لەوەیە لەسەر هەموو پیاوێک واجب بێت، یان لەسەر کۆمەڵێک لە پیاوان واجب دەبێت و واجبێتی لەسەر کۆمەڵێکی تر نامێنێت ئەگەر کۆمەڵێک هەستان بە ئەنجامدانى.
- خوای گەورە جیهاد كردنی لە شەریعەتدا داناوە بۆ چەند مەبەستێك؛ لەوانەیش: 1- بەرەنگاربوونەوەی شیرك وموشریكەكان؛ چونكە خوای گەورە هەرگیز شیرك قبوڵ ناكات. 2- لابردنی كۆسپەكانی پێش ڕێگای بانگەوازی كردن بۆ لای الله. 3- پاراستنی بیروباوەڕی ڕاست لە هەموو ئەو شتانەی دژیەتی. 4- بەرگری كردن لە مسوڵمانان؛ نیشتمان وكەسایەتی -شەرەف وناوبانگ- وسامانیان.