- پاداشت وفەزڵی شەوی (قەدر) وئامۆژگاری کردن بە شەونوێژکردن لەو شەوەدا.
- کردەوە چاکەکان قبوڵ ناکرێن مەگەر ڕاستگۆیی نیەتی لەگەڵدا بێت.
- فەزڵ وڕەحمەتی خواى گەورە، هەرکەسێک شەونوێژ ئەنجامبدات لە شەوی قەدردا بە باوەڕ وئیمانەوە وبە داواکردنی پاداشت لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت.