- هاندان بۆ گەیاندنی شەریعەتی الله، و لەسەر مرۆڤە بیگەیەنێت ئەوەى لەبەری کردووە ولێی تێگەیشتووە ئەگەرچیش کەم بێت.
- واجبێتی فێربوونی زانستی شەرعی بۆ ئەوەی بتوانێت خواى گەورە بپەرستێت و شەریعەتەکەی بگەیەنێت بەشێوەیەکی دروست.
- واجبێتی دڵنیابوون لەسەر دروستێتی فەرموودە پێش گەیاندنی یان بڵاوکردنەوەى بۆئەوەى دوور بێت لەم هەڕەشە توندە.
- ئامۆژگاری کردن بە ڕاستگۆیی لە قسەکردندا وئاگاداری لە کاتی گفتدا، بۆ ئەوەی تووشی درۆ نەبێت وبەتایبەتیش تووشی درۆکردن نەبێت بە ناوی شەریعەتی خوای گەورە -عز وجل-.