- پارشێوکردن سوننەتە، وئەنجامدانى جێبەجێکردنی فەرمانى شەریعەتە.
- ئیبن حەجەر لە (فتح الباري)دا دەڵێت: بەرەكەت وپیرۆزی لە پارشێودا دێتە دی لە چەند ڕێگایەكەوە، لەوانەیش: شوێنكەوتنی سوننەتە، وپێچەوانەكردنی خاوەن كتێبەكانە -جولەكە وگاوڕەكان-، وبەهێزكردنی لاشەیە بۆ ئەنجامدانی پەرستن، وزیادكردنی چالاكی لاشەیە، ودوورخستنەوەی ڕەوشت خراپیە كە لەوەیە بەهۆی برسێتیەوە ڕووبدات، هۆكارە بۆ خێر كردن لەسەر ئەو كەسەی داوا دەكات یان لەگەڵی دادەنیشێت بۆ خواردن لەو كاتەدا، هۆكارە بۆ زیكر ونزا كردن لە كاتێكدا كە هیوا هەیە بە وەڵامدانەوەی نزا تێیدا، ونوێكردنەوەی نیەتە بۆ ئەو كەسەی بێ ئاگا بووە لێی لە پێش خەوتن.
- جوانى فێرکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چونکە حوکم وحیکمەتی پێکەوە باسکردووە؛ بۆئەوەى دڵ ئاسوودە وفراوان بێتەوە، هەروەها بەرزی ومەزنی شەریعەت دەربکەوێت.
- ئیبن حەجەر دەڵێت: پارشێو دەكرێت بە كەمترین بڕ لە خواردن وخواردنەوە كە كەسێك دەیخوات یان دەیخواتەوە.