- نەوەوی دەڵێت: ئاماژەیە بۆ فەزڵی ڕۆژووگرتن لە پێناو خوای گەورە، ئەمیش بەسەر ئەوانەدا جێبەجێ دەبێت كە بەهۆی ڕۆژووگرتنەوە تووشی زیان نابن، وماف پشت گوێ ناخەن، ونابێتە بەربەست لە پێش جەنگ وئەركی تر لە ئەركەكانی جیهاد كردن.
- ئامۆژگاری وهاندان بۆ ڕۆژووگرتنی سونەت.
- واجبێتی دڵسۆز بوون وداوا كردنی ڕەزامەندی الله، ونابێت بۆ ڕیا وناوبانگ ومەبەستی تر ڕۆژوو بگرێت.
- سیندی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (لە پێناو خوای گەورە)؛ لەوەیە مەبەست تەنها چاككردنی نیەت بێت، ولەوەیە مەبەست ڕۆژووگرتن بێت لەكاتی جەنگ وجیهاددا، ودووەمیان ماناكەی ڕوونترە.
- ئیبن حەجەر دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (سبعين خريفًا:بە ئەندازەی حەفتا پایز -ساڵ-)؛ پایز كاتێكی زانراوە لە ساڵدا، ومەبەست لێی ساڵە، وباسكردنی پایز بەتایبەت بەبێ ناوهێنانی وەرزەکانی تر -هاوین وزستان وبەهار-؛ بەهۆی ئەوەیە چونكە پایز بەرهەمدارترین وەرزەكانی ساڵە وتێیدا جۆرە جیاوازەكانی بەرووبووم دروێنە دەكرێت.