/ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، ولە خێزانەکانى دووردەکەوتەوە...

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، ولە خێزانەکانى دووردەکەوتەوە...

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، ولە خێزانەکانى دووردەکەوتەوە (جیماعی نەدەکرد)».
بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان بهاتایە؛ ئەوا زیندووی دەکردنەوە بە جۆری جیاواز لە پەرستنەکان، وخێزانەکەیانی هەڵدەستاند، وکۆششی دەکرد بۆ ئەوەى پەرستنەکانى بە جوانى وزۆری ئەنجامبدات زیاد لە حاڵەتی ئاسایی، وخۆی بۆ پەرستن یەکلایی دەکردەوە ونەدەچووە لای خێزانەکانى بۆ جیماع کردن.