- پێویستە مرۆڤ سەرقاڵی گرنگترین شت بێت کە پێویستی پێیەتی، و واز لەو شتانە بهێنێت کە هێشتا پێویستی پێی نییە، وسەرقاڵ نەبێت بە پرسیاركردن سەبارەت بەو شتانەی كە هێشتا ڕوویان نەداوە.
- حەرامێتی پرسیارکردنێك کە لەوەیە ببێتە هۆی ئاڵۆزکردنی مەسەلەکان، وكردنەوەی دەرگای گومانەكان -شوبهەكان- چونكە ئەمە سەردەكێشێت بۆ زۆربوونی ناکۆکی.
- فەرمان بە وازهێنان لە هەموو نەهی لێكراوەكان ؛ چونکە هیچ ناڕەحەتیەک نیە لە وازهێنان لێیان، بۆیە نەهی کردنەکە بە شێوەیەکی گشتی بوو.
- جێبەجێکردنی ئەوەى فەرمانى پێکراوە بەپێی توانایە ؛ چونكە لەوەیە جێبەجێكردنی ببێتە هۆی ناڕەحەتی یان نەتوانێت ئەنجامی بدات، بۆیە جێبەجێکردنی ئەوەى فەرمانى پێکراوە بە پێی توانایە.
- نەهی كراوە لە زۆر پرسیاركردن، زانایان پرسیاركردنیان دابەشكردووە بۆ سەر دوو جۆر: ئەگەر لەڕوانگەی فێربوونەوە بێت ؛ لەو شتانەی پێویستن لە بابەتەكانی ئاین، ئەمەیان فەرمانیپێكراوە وپرسیاركردنی هاوەڵان لەم جۆرە بووە، دووەم: ئەگەر لە ڕوانگەی زێدەڕۆیی وهێنانی بارگرانی بێت ؛ ئەم جۆرەیانە كە نەهی لێكراوە.
- هۆشداریدان بە ئومەت سەبارەت بە پێچەوانە كردنی پێغەمبەرەكەیان ؛ چونكە لە نێو ئومەتانی پێشوودا ڕوویداوە.
- زۆر پرسیاركردن سەبارەت بەو شتانەی كە پێویست نین وناكۆكی لەگەڵ پێغەمبەران ؛ هۆكارە بۆ تیاچوون، بەتایبەت لەو بابەتانەی كە تێگەیشتنیان مەحاڵە، وەكو: بابەتە غەیبیەكان كە تەنها الله دەیزانێـت، وڕووداوەكانی قیامەت.
- نەهی كراوە لە پرسیاركردن سەبارەت بە بابەتە قورس ومەزنەكان، ئەوزاعی دەڵێت: خوای گەورە ئەگەر بیەوێت بەندە بێبەش بكات لە پیرۆزی وبەرەكەتی زانست ؛ وایلێدەكات زمانی لە بابەتە بێ سود وبێ کەڵکەکان زۆر بەکار بهێنێت، بۆیە بینیم ئەوانە كەمترین زانستیان هەبوو، وئیبن وەهب دەڵێت: گوێم لە مالیك بوو دەیووت: مشتومڕ لە زانستدا نور وڕۆشنایی زانست ناهێڵێت لە دڵی پیاودا.